Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:29

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه‌

5 تووشبووی نوێ تۆمار کراوه‌
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 26 ئایاری 2020 ڕاگەیاندراوی ژمارە (٩٢) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌.

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١٩٧٩) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١٧٣) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٥١) لە هەولێر، (١٤١) لە سلێمانی، (٦٨١) لە دهۆك. وە (١٠٨٠٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٩٦) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٥٩٤) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١١١٣) هەولێر، (١٦٨) سلێمانی، (٢٨٣) دهۆك، (٣٠) ڕاپەڕین. دەرەنجام (٥) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ: (٣) پیاو تەمەنیان(٥٠)، (٣٨)، (٢٩) ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن (١٨) ساڵ، یەکیان دانیشتووی گوندی (ابو جرده‌)ی سەر بە ناحیەی گوێڕە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە،ئەوانی تر دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن و بەرکەوتەی تووشىووانی پێشوون.

پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٠١٨٩) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٥٠٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٣) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٩٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.