Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:27

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: رێوشوێنه‌کانی خۆپارێزی له‌ کۆرۆنا توندتر ده‌کرێته‌وه‌

‌ ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی ئاسایی
کوردستان TV
100%

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ له‌دوای رۆژانی جه‌ژنه‌وه‌ رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر توندتر ده‌كرێنه‌وه‌.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و 72 كاتژمێره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری كردبوو، ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی ئاسایی، به‌ڵام رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی توندتر ده‌كرێن.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هێمن قادر وتی، به‌گوێره‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌، له‌مڕۆوه‌ رێگای نێوان هاتوچۆی پارێزگاكان ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی، ده‌بێت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هاتوچۆ له‌ نێوان پارێزگاكان ده‌كه‌ن، له‌ رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرن و رێگه‌ی ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت، نه‌ك سه‌ردانكردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.