ئەندامێکی لیژنەى جێبەجێکردنی کارنامەى حکومەت و پلاندانانی ستراتیژی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئاشکرایکردووه هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی دووهه‌زار و بیست ده‌گاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
حەسەن مەسعودی رایگه‌یاند پڕۆژە‌یاسای بودجەى ساڵی دووهه‌زار و بیست ڕاستەوخۆ دوای پشووی جەژن دەگاتە پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی و دانانی واده‌یه‌ك بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
روونیشی كردۆته‌وه، نوسین و داڕشتنی پڕۆژەیاساکە ئەرکی ئەنجومەنی وەزیرانە، هیچ بەشدارییەکی پەرلەمانتارانی تێدا نییە، بەڵام لە دوای گەیشتنی بە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی دارایی و ئه‌منی و په‌ره‌پێدان تێبینییه‌كانیان له باره‌یه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو، دواتر پەرلەمان دانیشتنێکی لەسەر ساز دەکات و دەنگی پێ دەدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه سەرباری قەیرانی کۆرۆنا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌به‌ستییه‌تی پڕۆژه یاساكه به خێرایی تێپه‌ڕێنێت بۆ ده‌ربازبوون له بۆشایی یاسایی چونكه تاكو ئێستا یاسای بودجه‌ی ساڵی دووهه‌زار و بیست په‌سه‌ند نه‌كراوه و هه‌ر كار به پڕۆژه یاسای ساڵی رابردوو ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.