رەزا جەلیلی سەرۆكی نەخۆشخانەی تەجریش لە تاران رایگەیاند لەسهرهتای بڵاوبوونهوهی پەتای كۆرۆناوە لە ئێران، جگە لە تووشبوونی سێ ھەزار كارمهندی تهندروستی بە ڤایرۆسەکە، ھاوكات 110 پزیشک و کارمەندی تەندروستیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
راشیگهیاند بەشی زۆری تووشبووان و ئەوانەش كە گیانیان لەدەستداوە، لە پەرستاران و كارمهندی بەشی تاقیگە و دواتر پزیشكەكانن.
بەپێی دوا ئامارەكان، تائێستا 7 ھەزار و 508 كەس بەھۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و، 139 ھەزار و 511 كەسیش تووشی ئەو پەتایە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.