Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:27

حەوت هۆکار بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە خواردنی میوە مزرەکان بدەیت

مەترسی دروستبونی بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە
کوردستان TV
100%

مزرەمەنیەکان سەرەڕای ئەوەی تامێکی خۆشییان هەیە  چەندین سودی گرنگ بە جەستە دەبەخشن، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C، دژە ئۆکسانن، مەترسی چەندین نەخۆشی لە جەستەدا کەم دەکەنەوە، ماڵپەڕی healthline ئەو حەوت هۆکارەی بڵاوکردوەتەوە کە وادەکات گرنگی زیاتر بە خواردنی میوە مزرەکان بدەیت.
یەکەم: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، پێست نەرم دەکات، هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە.
دوەم: سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ریشاڵ، سیستمی هەرس باشتر کاردەکات، کۆلیسترۆل کەم دەکاتەوە.
سێیەم: رێژەیەکی کەم لە کالۆری تێدایە یارمەتی دابەزینی کێشی جەستە دەدات.
چوارەم: مەترسی دروستبونی بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە.
پێنجەم: دژی نەخۆشی شێرپەنجە دەجەنگێت، بەتایبەتی شێرپەنجەی گەدە، مەمک، پەنکریاس، سی.
شەشەم: تەندروستی دڵ دەپارێزێت، مەترسی نەخۆشی دڵ و جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
حەوتەم: پارێزگاری لە خانەکانی مێشک دەکات، رێگری دەکات لە توشبون بە نەخۆشی پارکینسۆن و ئەلزەهایمەر
ژێده‌ر: دکتۆری ئۆنلاین

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.