بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌وه پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی هەرێم بەرز دەبنەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەوری پێوە دەردەكەوێت، مەودای بینین لە نێوان (9-10) كیلۆمەتر دەبێت
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە پارێزگای هەولێر 36 پلە، سلێمانی35 پلە ، دهۆك 34 پلە ، كەركوك 37 پلەی سیلیزی ده‌بێت
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌شڵێت سبه‌ى پێنجشه‌ممه ئاسمان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور دەبێت ، پلەكانی گەرما له‌هه‌ولێر 38 پلە و لە سلێمانی 36 پلە ، لە دهۆك 36 پلە ، لە كەركوك 39 پله‌ى سیلیزی دەبێت.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.