Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:30

له‌مه‌کسیک 501 که‌س به‌هۆی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

لە 24 کاتژمێری رابردوودا
کوردستان TV
100%


لە مەکسیک لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠١ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردووەدا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٥٠١ کەس و بەوەیش تا ئێستا هەشت هەزار و ١٣٤ کەس لەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک-دا هەروەها هاتووە کە تا ئێستا، ٧٤ هەزار و ٥٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.