Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 13:22

2 فڕۆکەی رووسی رێگرییان لە فڕۆکەیەکی ئەمریکی کرد

کە بۆ چاودێریکردن بەسەر دەریای ناوەڕاستدا سوڕاوەتەوە
کوردستان TV
100%


هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، دوو فڕۆکەی رووسیی بەشێوەیەکی نایاسایی رێگرییان لە فڕۆکەیەکی ئەمریکیی کردووە کە بۆ چاودێریکردن بەسەر دەریای ناوەڕاستدا سوڕاوەتەوە.


هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوو فڕۆکەی رووسیی بەشێوەیەکی نایاسایی رێگرییان لە فڕۆکەیەکی ئەمریکیی کردووە کە بۆ چاودێریکردن بەسەر دەریای ناوەڕاستدا فڕیوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەمە سێیەم جارە لە میانی ئەم مانگەدا، فڕۆکەکانی رووسیا رێگری بکەن لە فڕۆکە ئەمریکییەکانی تایبەت بە چاودێریکردن و نووسراوە "لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠دا، فڕۆکەیەکی چاودێریکردن سەربە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە میانی فڕینی بەسەر کایەی نێودەوڵەتیی ئاسمانی دەریای ناوەڕاستدا بۆ ماوەی ٦٥ خولەک لەلایەن دوو فڕۆکەی رووسییەوە رێگری لێکراوە. فڕۆکەکانی رووسیا لە دوو لاوە لە فڕۆکە ئەمریکییەکە نزیکبوونەتەوە و توانای فڕینی فڕۆکەکەیان سنووردار کردووە هەربۆیە ئەم کارە وەک رێگریکردنێکی نایاسایی و ناپڕۆفێشناڵ تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە فڕۆکەکانی رووسیایش لە کایەی نێودەوڵەتیی سەر ئاسمانی دەریای ناوەڕاستدا بوون و ئەم کارەیان وەک کارێکی نابەرپرسانە وەسفکراوە.

لە مانگی نیسانی رابردوودا، فڕۆکەکانی رووسیا دووجاری دیکە رێگرییان لە فڕۆکە ئەمریکییەکان کردبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.