Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 13:17

وێنه‌ ... له‌هه‌ولێر رووداوێکی هاتوچۆ قوربانى لێکه‌وته‌وه‌

‌ رووداوێكى هاتوو له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كه‌سنه‌زان ڕوویدا
کوردستان TV
100%


كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشه‌ممه‌ 27 ى 5 ى 2020 ،  لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر-کەسنەزان روداوێكی هاتوچۆ به‌هۆی سه‌رپێچیی ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌ روویدا

فاز حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر  له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  روداوه‌كه‌ لە پێچی بەرامبەر بەنزینخانەی مەهتاب رویداوه‌ و تیایدا پیکاب ناڤارایەک پێچی کردەوەو هاتە ناو شەقامی سەرەکی بێ ئەوەی رەچاوی مافی پێشینەی شەقامی سەرەکی بدات لەوکاتەش فۆرد مۆستانگێکی تایبەت کەبەخێراییەکی زۆر دەهات خۆی پیاکێشا.

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  لەئەنجامدا شوفێری هەردووک ئوتومبێل برینداربوون کە برینی شوفێری مۆستانگەکە سەختە، ئەگەریش هەبوو بەنزینخانەکە ئاگری بگرێت، چونکە فۆرد مۆستانگەکە لەدوای خۆپیکێشانی چووبووه‌ ناو بەنزینخانەکە.

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت ،  لە لێکۆڵینەوەدا شوفێری ناڤاراكه‌ بەلایەنی کەمتەرخەم دانرا چونکە مافی پێشینەی شەقامی سەرەکی نەدابوو کە ئەمەیەکێکە لە بنەماکانی لێخورین به‌ سه‌لامه‌تی.

 

111

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.