Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 13:25

وەزارەتی کاره‌با: دۆخی کارەبا لەهاویندا خراپ نابێت

كێشە گەورەكە لە گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبادایە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دۆخی كارەبا لەو هاوینە خراپ نابێت و حكوومەتیش بە رژدی كار بۆ ئەوە دەكات دابەشكردنی كارەبا بخاتە ئەستۆی كەرتی تایبەت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27 ى 5 ى 2020 ،  وەزارەتی كارەبا ئاشكرای كرد كه‌ دۆخی كارەبای نیشتمانی لەوەزری هاویندا خراپ نابێت، بەهۆی كەمیی توانای حكوومەت لە دابینكردنی گازی سروشتی بۆ ئەو 34 یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا كە سەر بەكەرتی تایبەتن، نەتوانراوە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا لە 3200 مێگاوات زیاتر بەرز بكرێتەوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  هەرچەندە لە هەرێمی كوردستاندا كێشەی بەرهەمهێنانی كارەبا نییە، بەڵام كێشە گەورەكەی كەرتی كارەبا لە گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبادایە، بۆ نموونە 44%ی كارەبای هەرێمی كوردستان كە نزیكەی هەزار و 200 مێگاواتە ون دەبێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  حكوومەتی هەرێمی كوردستان قەرزاری هەموو كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبایە كە بڕەكەی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە، لەم مانگەدا 25 ملیۆن دۆلار دەدرێتە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و لە مانگەكەی داهاتووشدا 25 ملیۆنی تریان پێ دەدرێت، لە سێ مانگی داهاتوودا چەند یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا نۆژەن دەكرێنەوە، بەمەش دۆخی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی هاویندا خراپ نابێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.