Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 13:19

له‌باره‌ى تووشبوونى هاووڵاتییه‌کى پێنجوێن به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌درێت

هاوڵاتیه‌كه‌ : پاش ئه‌وه‌ى هه‌ستم به ‌نیشانه‌كانى كرد به‌پێى خۆم چووم بۆ پشكنین
کوردستان TV
100%

لوقمان له‌تیف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى پێنجوێن، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ رایده‌گه‌ێنێت،  ئه‌و كه‌سه‌ى له قه‌زاى پێنجوێن تووشی كۆرۆنا بووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕیى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى پێنجوێنه‌ و ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ به‌ركه‌وتنى له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بووه‌، پاش ئه‌وه‌ى هه‌ستى به ‌نیشانه‌كانى نه‌خۆشییه‌كه‌ كردووه‌، به‌پێى خۆى و به‌مه‌به‌ستى پشكنین، چووه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجی، پاش ده‌رچوونى ئه‌نجامه‌كه‌ى پێیان گوتووه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ت نێگه‌تیڤه‌ و هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ نیت.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دواتر به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕیى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى پێنجوێن چووه‌ پشكنینى (CT SCAN)ى كردووه‌ و پاشانیش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجی كردووه‌ته‌وه‌ و داوای كردووه‌ نموونه‌ى لێ وه‌ربگرنه‌وه‌ بۆ پشكنین، ئینجا ئه‌نجامه‌كه‌ى پۆزه‌تیڤ بوو و ده‌ركه‌وت تووشى كۆرۆنا بووه‌، ئێستاش له‌نه‌خۆشخانه‌دایه‌ و بارى ته‌ندروستى ته‌واو جێگیره‌.

ئاراس سابیر به‌رێوه‌به‌رى كارگێڕیى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى پێنجوێن، له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییه‌دا رایده‌گه‌ێنێت ، بارى ته‌ندروستیم زۆر جێگیره‌ و هیچ كێشه‌یه‌كم نییه‌ و خۆم به‌پێى خۆم ڕۆشتووم بۆ پشكنین بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تیى خۆم و خانه‌واده‌ و خه‌ڵكى شاره‌كه‌م و كه‌س زۆرى لێ نه‌كردووم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.