بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگهیاند: چوار نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەتەواوی چاکبوونەوە.
د. دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگهیاند: هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (4) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (215) کەس.
سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.