له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و له‌دایك بوون له شاری ئاكرێ، منداڵێك له دایك بووه كه هاوژینه‌كه‌ی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی ئاكرێ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو ئافره‌تێكی دووگیان كه له‌هه‌مانكاتدا هاوژینی تووشبوویه‌كی كۆرۆنایه و له شوێنی كه‌ره‌نتین راگیراوه، له كاتی له‌دایك بوونی منداڵه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایك بوون كرا، بۆیه له ماوه‌ی بیست چوار كاتژمێر مانه‌وی له نه‌خۆشخانه دوو پزیشكی ئافره‌تی ئیشكگر، ئاماده نه‌بوون سه‌ردانی ئه‌م نه‌خۆشه بكه‌ن، بۆیه ته‌ندروستی ئاكرێ تیمێكی پزیشكی پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌م نه‌خۆشه دووگیانه بكه‌ن.
خۆشبه‌ختانه منداڵه‌كه‌ی له‌دایك بوو و ته‌ندروستی هه‌ردووكیان جێگیره.
وه‌ك زانراوه ئه‌و دوو پزیشكه‌ی ئاماده نه‌بوون سه‌ردانی ئه‌م نه‌خۆشه بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌میان له پیشه‌كه‌یاندا كردووه رێكاری كارگێریان به‌رامبه‌ر وه‌رگیراو سزا دران و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ موچه بڕ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.