Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 11:23

عێراق 287 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا راگه‌یاند

شەش تووشبووش لە بەغدا گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی عیراق 287 كه‌سی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند و لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا شەش تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا (287) حاڵەتی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراوە بە جۆرێک تەنها لە بەغدای پایتەخت (257) حاڵەت تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 52 تووشبوو چاكبوونەوە و شەش تووشبووش لە بەغدا گیانیان لەدەستداوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.