ئەندامێکی شانەی قەیرانەکان لە پەرلەمانی عێراق سهبارهت به تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند، بهغدا له كۆنترۆڵ و دهرچووه و ئهگهر رێژهی تووشبون زیاتر بێت رهنگه قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ بکرێتەوە. گوتیشی، جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی سەرانسەری لە عێراقدا پەیوەستە بە دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و ژمارەی رۆژانەی تووشبوون بەو پەتایە.
علیە ئیمارە، ئەندامی شانەی قەیرانەکان لە پەرلەمانی عێراق بە سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و بەهۆی رێکارەکانی حکومەت کە قەدەغەی سەرانسەریش بەشێک بو لە رێکارەکان، ژمارەی تووشبووان بە رێژەیەکی کەم تۆمارکراوە و لەئێستاشدا کەمکردنەوەی رێکارەکان بونەتە هۆی زیادبوونی تووشبووان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تێکڕای ژمارەی تووشبووان کە تائێستا گەیشتوتە زیاتر لە چوار هەزار و ههشت سهد کەس، لایەنی تەندروستی روبەروی ئاستەنگی دەکاتەوە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پەتایە، بەتایبەت کە پرسی کەرەنتینەکردنی ئەو ناوچانەی ژمارەیەکی دیاریکراو تووشبووی تێدا تۆماردەکرێت و پێویست دەکات رێگری لە هاتن و چون و بەریەککەوتن لەگەڵ ناوچەکانی دیکە بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.