حه‌مه‌سوار عه‌زیز
به‌شی پێنجه‌م : (دروستكردنی ڕووداو و بونیادی كاره‌كته‌ر)
ڕووداو به‌ھه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ی (بینراو، بیستراو، ھه‌ستپێكراو) بنه‌مایه‌كی گرنگی درامان و نوسه‌ر ھه‌میشه بایه‌خێكی گرنگ به داھێنانی ڕووداو و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ده‌دات تا بتوانێت كۆی ڕووداوه‌كان فۆرمی بنه‌ڕه‌تی چیڕۆك وێنا بكه‌ن و چیڕۆك به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ببه‌ن كه بۆی ڕه‌سم كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆِكی دراما بچێته پێشه‌وه ده‌بێ ھه‌میشه رووداو له‌نێو ھێڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دراماكه‌و ھێڵه لاوه‌كییه‌كان ڕووبده‌ن و كه‌ڵه‌كه بن و یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن و به‌ریه‌ك بكه‌ون به‌شێوه‌یه‌كی شاوڵی گه‌شه بكه‌ن و له كۆتاییدا به‌یه‌كتر گرێبدرینه‌وه‌و له‌سه‌ر یه‌كتری بینابكرێن و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
له‌م درامایه جیاواز له ھه‌موو دراما كوردییه‌كان ڕووداوی یه‌كجار زۆر ھه‌ن و ھه‌میشه بینه‌ر تووشی شۆك ده‌بێت به چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تی ئه‌و رووداوانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه له‌م درامایه ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له ڕووداوه‌كان پاساوی بوون و ڕوودانیان زۆر لاوازه یا ھه‌ندێجار ساخته‌یه‌و ھه‌ندێجاریش ھیچ بنه‌مایه‌كی لۆژیكی نییه، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رووداوانه كه‌ڵه‌كه نابن و یه‌كتری ته‌واو ناكه‌ن و ھێلی سه‌ره‌كی دراماكه دروست ناكه‌ن، بینه‌ر تا ئێستاش نازانێ له‌م درامایه پاڵه‌وان كێیه تا له ھێڵی سه‌ره‌كی دراماكه تێبگات، به‌گوێره‌ی تایتلی دراماكه پاڵه‌وان (فریا و ھاوناز) ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڕه‌وتی رووداوه‌كان به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه پاڵه‌وان نین و ھێلی سه‌ره‌كی دراماكه دروست ناكه‌ن، چونكه ڕووداوه‌كان ناچنه خزمه‌ت به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و ھێڵه دراماییه‌ی كه ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره كۆده‌كاته‌وه، وه‌ك ئاماده‌ییش ئه‌وان ئه‌و ڕووبه‌ره‌یان له دراماكه نییه تا بتوانن وه‌ك پاڵه‌وان ده‌ربكه‌ون، ڕه‌نگه نزیكترین كاره‌كته‌ر له‌م درامایه وه‌ك پاڵه‌وان (ئارام) بێت، ئه‌میش ته‌نھا له ڕێگه‌ی ئاماده‌یی جه‌سته‌یی و زۆرترین دیمه‌نی بینراو له‌نێو دراماكه، ده‌نا ئه‌ویش وه‌ك ھێڵی درامی تایبه‌تمه‌ندی پاڵه‌وانی نییه‌و زۆرێك له ھێڵه درامییه‌كان ناچنه‌وه خزمه‌ت ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی كه ئه‌و تیاییدا گیڕۆده بووه، بۆیه كه پاڵه‌وانت نه‌بوو ده‌بێ پاڵه‌وانی به كۆمه‌ڵت ھه‌بێت له ھێلێكی درامی دیاریكراو، ئه‌مه‌ش له‌م درامایه بوونی نییه، ئه‌وه‌ی ھه‌یه كۆمه‌ڵێك رووداون كه زۆر به په‌رتی ڕووده‌ده‌ن و به‌ریه‌ك ناكه‌ون و ناچنه خزمه‌ت ھێلێكی درامی تایبه‌ته‌وه.
بونیادی كاره‌كته‌ر و ئایكۆن له‌م درامایه ئالۆِزی زۆری تێدایه، بۆ نمونه كۆمپانیاكان وه‌ك ئایكۆنێك پێناسه‌یان نییه، رووبه‌ری كاریان دیار نییه، بینه‌ر نازانێت له چییدا كیِبڕكێ چییه، ته‌نانه‌ت دیمه‌نی لاوازی موزایه‌ده‌كه‌ش كه له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌كه، ناتوانێت بواری كاركردنی ئه‌م كۆمپانیایانه دیاری بكات و پێمان بڵێت ئه‌م زه‌وییه بۆ گرنگه‌و ئه‌م كۆمپانیایه چۆن به‌كاری ده‌بات، گرووپی كۆمیانیاكانی ئارام كاری چییه، دیمه‌نێكی ھه‌یه ھاوناز له‌نێو كارگه‌ی بلۆك به‌ندكراوه، دواتر دیمه‌نێكی تر فریا و ھاوناز ڕاده‌كه‌ن بۆ كۆگایه‌كی ئه‌و كۆمپانیایه كه گه‌نمی تیایه،نازانم چ كۆمپانیایه‌ك ده‌توانێت گه‌نم و بلۆك كۆبكاته‌وه؟ به‌ھه‌مان شێوه كۆمپانیاكه‌ی دارا چ كاره‌یه، كه‌یوان چ جۆره بازرگانییه‌ك ده‌كات و كه ئه‌و ھه‌موو پیاوه ده‌ست به‌ده‌مانچه‌یه‌ی به‌دواوه‌یه.
كاره‌كته‌ره‌كه‌كانیش كێشه‌ی ئینتیما و پێناسه‌یان ھه‌یه، كاره‌كته‌ری (ئارام_شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش) خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیا‌و كه‌سێكی ئیداری به‌توانایه چونكه توانیویه‌تی ئه‌و گرووپه گه‌وره‌یه‌و گرنگه دروست بكات و ئیداره‌ی بدات، ئه‌ی بۆ ھه‌میشه تووڕه‌یه، له‌گه‌ل كه‌مترین كێشه‌دا ھه‌ڵچوونی زۆری ھه‌یه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ھه‌موو ده‌رگاكانی لێداخرابێت، له كاتێكدا كه‌سێك له‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌ی ئه‌و توانای زۆری له‌به‌رده‌سته‌و ده‌سه‌ڵات و نفوزی ھه‌یه كه كێشه‌كان به ئاسانی چاره بكات، ئیتر ئه‌م ھه‌موو تووڕه‌یی و گرژییه نالۆژیكییه بۆچی و له كوێ له‌گه‌ل ئه‌و كاره‌كته‌ره یه‌كده‌گرێته‌وه.
كاره‌كته‌ری (شه‌ماڵی سه‌ده‌ف_ئیبراھیم حه‌كیم) وه‌ك بونیاد و بیركردنه‌وه‌و ئایكۆن، ته‌واو ناكۆكه له‌گه‌ل ئه‌و پێگه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه ھه‌یه‌تی، ئه‌م كاره‌كته‌ره ڕوونه ھه‌موو ڕه‌فتاره‌كانی لادێییه‌و ئینتیمای بۆ ره‌سه‌نایه‌تی و كه‌ڵتووری گوند ھه‌یه، ئه‌ی چۆن كه‌سێكی وا ده‌توانێت خاوه‌نی یه‌كێك له مۆدێرنترین سێكته‌ری شار بێت كه مۆبیلیاته، مۆبیلیات جیا له‌زۆر پێشه‌ی تر، كوری شاره، له‌سه‌ر زه‌وق و چێژ و ھارمۆنیه‌تی ڕه‌نگه‌كان و ژیانی سه‌رده‌میانه‌و خوێندنه‌وه‌ی زه‌وقی خه‌ڵك بیناكراوه، پیشه‌یه‌كه عه‌قڵێكی سه‌رده‌می و شاری بونیادی ده‌نێت، ئایا كه‌سێ به‌و فۆرمه گوندییه ده‌توانێت ئه‌وه بكات؟، بینیمان چه‌ندێك كۆڵه‌واره‌و ھیچ كۆنتاكتێكی نییه له‌نێو ئه‌و سینۆگرافیایه‌ی كه ده‌رھێنه‌ر به‌زۆر تێی خستووه، تاكه ده‌روازه‌ی ئه‌و بۆ مانه‌وه له‌و شوێنه دیمه‌نه ھه‌زه‌لییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ل حه‌مه، به‌ده‌ر له‌وه ھه‌ست ده‌كه‌یت ره‌گه‌زێكی بێگانه‌یه له‌نێو ئه‌و فۆرمه و ناته‌بایه له‌گه‌ل ئه‌و ده‌وربه‌ره‌ی كه مه‌فروزه خۆی بینای كردبێت، ته‌نانه‌ت پرسیاری ئه‌وه‌ش كه كه‌سێك نازانێت (دوو كۆ دوو) ده‌كاته چه‌ند چۆن ده‌توانێت له ھه‌ژارییه‌وه بگاته ئه‌و ئاسته، لێره‌دا كێشه‌كه ته‌نھا ده‌وڵه‌مه‌ندیی نییه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئاستی ژیان و ئه‌ته‌كێتی كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌و بونیادانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌كته‌ره بونیاد نراون، خودی ماڵه‌كه‌ی و ئه‌و ئه‌ته‌كێت و ستایله‌ی له‌و ماڵه ھه‌یه به‌رھه‌می عه‌قڵی ئه‌و كاره‌كته‌ره نییه، بۆیه ھه‌میشه له‌نێو ماڵه‌كه‌ش وه‌ك ره‌گه‌زێكی ناته‌با ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه فه‌رش فرۆش بووایه زۆر گونجاو تر بوو بۆ ئه‌و ستایله كاره‌كته‌ره.
زۆرێك له كاره‌كته‌ره‌كانی تریش كێشه‌ی پێناسه‌و ئینتیماو لۆژیكیان ھه‌یه، وه‌ك كاره‌كته‌ری (دارا_سه‌لام كۆیی)، بینه‌ر ھه‌رنازانێت بوونی ئه‌م كاره‌كته‌ره له‌م درامایه بۆچییه، ده‌یه‌وێت چی بڵێت، چ ئیزافه‌یه‌كه بۆ ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه كه‌یوان یاری تێده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌كته‌ره لابه‌ین چی ڕووده‌دات؟ كاره‌كته‌ری (عومه‌ر_ناسر حه‌سه‌ن) چ په‌یوه‌ندییه‌كی به رووداوه‌كان ھه‌یه، چۆن ژیا نه‌وه‌ی ئه‌وه‌و چۆنیش بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم عه‌تتار غه‌دریان لێكردووه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك و سامانه‌كه‌ی داگرتووه، چۆن به‌مشێوه‌یه له كچه زاكه‌ی ھه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌و شێوه ئازاری ده‌دات؟ كاره‌كته‌ری ھاواری ئه‌فسه‌ر كه ڕه‌نگه ته‌نھا له ئه‌فسه‌ر نه‌كات، نازانم چۆن لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ی ژیا ده‌كات كه پسپۆڕی ئه‌و نییه، به‌گوێره‌ی جل و به‌رگ ئه‌و سه‌ر به پۆلیس نییه، چونكه ته‌نھا ئاسایش و كارمه‌ندانی نه‌ھێشتنی تاوان ده‌توانن به‌جلی مه‌ده‌نی ده‌وام بكه‌ن، دواتر له خه‌سته‌خانه پۆلیس لێكۆلینه‌وه له ڕووداوه‌كان ده‌كات نه‌وه‌كو ئه‌فسه‌ری نه‌ھێشتنی تاوان، دوو پسپۆڕی جیاوازن، كاری پۆلیس له كاتی تاوان و دوای تاوان ده‌سپێده‌كات، له كاتێكا نه‌ھێشتنی تاوان كاریان رێگرییه له ڕوودانی تاوان.
كێشه‌یه‌كی تر له‌م درامایه ئه‌و ھه‌موو رێكه‌وته‌یه كه دراماكه‌ی پڕ كردووه له ڕووداوی ساخته، ئه‌سمه‌ر له‌دوا ساتتدا ده‌گاته ژیا‌و ناھێلێ بچێته‌وه ماڵی باوكی، ھاوناز له‌كاتی ھه‌ڵاتنی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م سه‌یاره‌كه‌ی فریا، كه‌یوان پڵانی كوشتنی ژیا به‌تاڵده‌كاته‌وه، فریا له شوقه‌ی ڕه‌وا ھه‌ڵه ده‌كات و ده‌چێته شوقه‌ی ھاوناز له كاتێكا له ھه‌موو شوقه‌كانا ، ژماره‌ی شوقه‌كه‌و نھۆمه‌كه به‌ڕوونی ھه‌ڵواسراوه، ھه‌میشه به‌ڕێكه‌وت ھه‌موو ده‌رگاكان له‌سه‌ر پشتن و كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وا ھاوناز بباته خه‌سته‌خانه له كاتی ھه‌وڵدانی خۆكوشتن (له‌وه‌ش سه‌یرتر له‌به‌رامبه‌ر ده‌رگاكه ھه‌وڵی خۆكوشتن داوه)، ره‌وێن ھاوناز بباته خه‌سته‌خانه له ماڵه‌كه‌ی كاروان، ده‌یان رێكه‌وتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی تر كه ڕه‌نگه زۆرییانم بیر نه‌كه‌وێته‌وه .
به‌شی شه‌شه‌م: ئه‌كته‌ره به ئه‌زموونه‌كانی درامای دوا شه‌و
كارۆخ ئیبراھیم وه‌ك ده‌رھێنه‌ر زۆر بیری لای به‌بازاڕكردن و ڕاكێشانی بینه‌ره بۆ به‌رھه‌مه‌كانی، پێشتریش وه‌ك شانۆكار ئه‌و ئه‌زموونه‌ی پیاده كردووه‌و ھه‌وڵیداوه زۆرترین ئه‌كته‌ری ئه‌ستێره‌و خه‌ڵكی ناسراو له كاره‌كانی به‌شدار پێبكات بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌وه بینه‌ری زیاتر بۆ كاره شانۆییه‌كانی رابكێشێت، بۆیه پێشتر ھه‌وڵیداوه ئه‌كته‌رانی وه‌ك عومه‌ر دڵپاك و ژیان ئیبراھیم خه‌یات و سه‌باح عه‌بدوڵڕه‌حمان و ئیبراھیم حه‌كیم له كاره شانۆییه‌كانی وه‌ك ئه‌كته‌ر كاربكه‌ن و بینه‌ری زیاتر بۆ نمایشه شانۆییه‌كه دروست بكه‌ن، له دواكاری شانۆییشی گۆرانیبێژێكی وه‌ك گۆران ساڵح وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌كاردێنێت بێ ئه‌وه‌ی نمایشه‌كه‌ی پێویستی به بوونی كه‌سێكی گۆرانیبێژ بێت، چونكه ھیچ سۆلۆیه‌كی گۆرانی له نمایشه‌كه نییه تا گۆران ئه‌دای بكات، به‌ڵام كارۆخ ویستی سوودی له پێگه‌ی جه‌ماوره‌ی گۆران وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری زیاتر بۆ شانۆكه‌ی كۆكاته‌وه‌و ئه‌وه‌شی كرد، به ھه‌موو پێوه‌رێكیش ئه‌وه مافی ڕه‌وای ده‌رھێنه‌ره كه به‌دوای جۆرێك له كاره‌كته‌ر بكه‌وێت كه پرۆسه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رھه‌مه‌كه‌ی بۆ ئاسانتر بكه‌ن و بینه‌رو ھه‌واداری زیاتری بۆ كۆبكاته‌وه، به مه‌رجێك ئه‌و كاره‌كته‌رانه بتوانن ئه‌و وه‌زیفه‌یه درامییه ئه‌دا بكه‌ن كه نمایشه‌كه پێویستی پێیه‌تی و نه‌بن به بار به‌سه‌ر نمایشه‌وه.
له‌م درامایه‌ش كارۆخ كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری ناوداری كورد كۆده‌كاته‌وه كه جه‌ماوه‌رێكی زۆریان ھه‌یه‌و له پاڵ ئه‌مانیشدا كۆمه‌ڵێك گه‌نج و كۆمه‌ڵێك كاره‌كته‌ری میدیایی ده‌خاته پاڵیان بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌وه بینه‌ری زیاتر و رووبه‌رێكی زیاتری رێكلام بۆ خۆی و كاره‌كه‌ی دابین بكات، گومانیش نییه كارۆخ ئه‌م كاره زۆر به زیره‌كی ده‌كات و ده‌زانێت چۆن به ووریایی له‌بواری به‌بازاڕكردنی ھونه‌ری كار بكات و تیاشیدا سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌و ئه‌كته‌رو میدیاكارانه توانیویانه وه‌ك ئه‌كته‌ر وه‌زیفه‌ی درامی خۆیان ئه‌دا بكه‌ن، ئه‌وه پرسیارێكی تره‌و لێره‌دا به‌دوای ھه‌ندێ له وه‌ڵامه‌كانییدا ده‌گه‌ڕێیین.
گومان له‌وه‌دا نییه بوونی ئه‌كته‌ری به‌تواناو ناسراوی وه‌ك شه‌مااڵی عه‌به‌ڕه‌ش و شادان فوئاد و یونس حه‌مه كاكه‌و سه‌لام كۆیی و ئیبراھیم حه‌كیم و خه‌رمان ھیرانی و فرمێسك مسته‌فاو پێشڕه‌و حوسێن و( ناسر حه‌سه‌ن _وه‌ك كه‌سایه‌تی نه‌وه‌كو وه‌ك ئه‌كته‌ر)، ده‌سكه‌وتێكی گرنگه بۆ درامای دوا شه‌و ئه‌گه‌ر ده‌رھێنه‌ر توانای ئه‌وه‌ی ھه‌بووایه سوود له توانا‌و به‌ھره‌ی ئه‌و كاره‌كته‌رانه وه‌ربگرێت و له‌و شوێنه‌ی كه دراماكه پێویستیه‌تی ته‌وزیفیان بكات و رووبه‌رێكیان بۆ به‌رھه‌م بێنێت تا بتوانن به ئه‌دای ناوازه‌و به‌كاربردنی توانا ھونه‌رییه‌كانیان لیڤڵی ئه‌داكردن و ئاكتینگ له‌و درامایه به‌رز بكه‌نه‌وه‌و دراماكه سوودێكی كردرای و ئێستاتیكی له بوونی ئه‌م ھه‌موو ناوه پرَشنگداره وه‌ربگرێت و ئه‌ركیان ته‌نھا به‌بازاڕكردن و ڕاكێشانی بینه‌ر نه‌بووایه له رێگه‌ی مێژووی ڕابردووی ئه‌و كاره‌كته‌رانه، پێویست بوو ئاماده‌یی ئه‌و كاره‌كته‌رانه له‌م درامایه ئیزافه‌یه‌كی نه‌وعی و جیاواز بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتی دراماكه، ھه‌ندێ له‌و ئه‌كته‌رانه‌ش توانیویانه ئه‌م وه‌زیفه‌یه ئه‌دا بكه‌ن و ببن به بارستاییه‌كی گه‌وره له‌نێو دراماكه و وه‌ك مایسترۆ، دراماكه دوای سێبه‌ری ئه‌دای ئه‌و ئه‌كته‌ره بكه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك كه بینه‌ر دراماكه به ئاماده‌یی و تارمایی ئه‌و ئه‌كته‌ره ببه‌ستێته‌وه‌و نه‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌دای ئه‌و ئه‌كته‌ره دراماكه ھیچ جۆره پێناسه‌و سه‌نگێكی ھه‌بێت، گومانیش له‌وه‌دا نییه له‌م درامایه ته‌نھا شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش توانیویه‌تی ئه‌و كاریزمایه دروست بكات و دراماكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بكه‌وێته ژێر سێبه‌ری ئه‌دای ناوازه‌و پڕ ئاماده‌یی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌و بوونی ئه‌و ئه‌كته‌ره ببێته ئه‌رده‌سی سه‌ره‌كی ئه‌و درامایه، ھه‌رچه‌نده من كۆمه‌ڵێك سه‌رنجم له‌سه‌ر ئه‌دای شه‌ماڵ ھه‌یه كه ناكۆكه له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ری ئارام، ئه‌و بازرگانه گه‌وره‌یه‌ی كه گروپێكی بازرگانی گه‌وره به‌ڕێوه ده‌بات، پێویستی به‌و ھه‌موو ھه‌ڵچوون و چاوزه‌قكردنه‌وه‌یه نییه تا وا له ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری بكات ته‌سلیمی ئیڕاده‌ی ئه‌و بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاماده‌یی شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش له‌و درامایه یه‌كسانه به خودی ئاماده‌یی دراماكه‌و ئه‌گه‌ر شه‌ماڵیش له‌و درامایه نه‌بووایه، ئه‌و بایه‌خه جه‌ماوه‌رییه بۆ ئه‌و درامایه دروست نه‌ده‌بوو كه شه‌ماڵ وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شی شێری له‌و بایه‌خه وه‌رگرتووه، ئه‌م قسه‌یه‌م كه‌مكردنه‌وه نییه له توانای ئه‌كته‌ره‌كانی تری ئه‌م نمایشه، به‌ڵام كاره‌كته‌ری ئارام وه‌ك كاره‌كته‌ریش گه‌وه‌رترین رووبه‌ری له‌نێو دراماكه به‌ركه‌وتووه‌و شه‌ماڵیش توانیویه‌تی به ئاماده‌یی و ئه‌زموونی خۆی باڵ به‌سه‌ر كه‌ش و فه‌زای دراماكه بكێشێت و ببێته پاڵه‌وانی یه‌كانه‌ی ئه‌و درامایه.
یونس حه‌مه كاكه ئه‌كته‌رێكی به‌توانایه‌و ده‌توانێت ڕاستگۆترین ئیحساس به بینه‌ر بدات، به‌ڵام كاتێ رووبه‌ری كاره‌كته‌ره‌كه‌ی ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی پێنادات، ناچار ده‌بێت له ئه‌لقَه‌یه‌ك ئاماده‌یی خۆی بسه‌لمێنێت ئه‌و كاته‌ی له خه‌سته‌خانه‌یه‌و ھه‌واڵی ئه‌وه وه‌رده‌گرێت كه ئیتر ڕه‌نگه ره‌وێن ئومێدی ژیانی نه‌بێت، فرمێسك مسته‌فا و خه‌رمان ھیرانی وه‌ك دوو ئه‌كته‌ری خاوه‌ن ئه‌زموون و رابردوو توانیویانه جۆرێك له ئه‌دای ئاسان و رَاستگۆ به كاره‌كته‌ره‌كانیان ببه‌خشن و ھه‌وڵبده‌ن له كورتترین وێنه‌و دوور له ئیحساس و ھه‌ڵچوونی زیاد و كوردییانه ئه‌دای كاره‌كته‌ره‌كانیان بكه‌ن، شادان فوئاد له‌م كاره بۆ من موقنیع نه‌بوو، ھه‌رچه‌نده ده‌زانم شادان ئه‌كته‌رێكی زۆر به توانایه، به‌ڵام جۆرێك له موباڵه‌غه‌و زیاده‌ڕۆیی له ئه‌داكردنی ده‌بیندرا به تایبه‌تی كاتێ ھه‌واڵی لێدانی ژیای كچی پێده‌گات، وه‌ك بینه‌رێك ھه‌ستم به‌وه كرد كه شادان به‌زۆر ده‌یه‌وێت ئه‌و حاڵه‌ته نیشان بدات و ته‌ئكیید له‌سه‌ر ئه‌وه بكاته‌وه كه دایكێكی دڵ سووتاوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه به من نه‌گه‌یشت، ئه‌وه‌ی گه‌یشت كۆمه‌ڵێك ئیحساسی پڕاوپڕبوون له موباڵه‌غه‌و راستگۆیی تیادا نه‌ده‌بینرا، سه‌لام كۆیی ئه‌دای كاره‌كته‌رێك ده‌كات كه ھیچ ئاماده‌ییه‌كی درامی نییه‌و ره‌ھه‌نده كۆمه‌لایه‌تی و ده‌روونییه‌كانی روون نین و ھه‌میشه خه‌ریكی ھاتوھاوار و شكاندنی كوڕه‌كه‌یه‌تی، ئه‌و كوڕه‌ی كه كاره‌كته‌رێكی به‌ھێزی ھه‌یه، من پێموایه سه‌لام كۆیی له‌م درامایه ھیچ ئیزافه‌یه‌كی نه‌بوو، چونكه كاره‌كته‌ره‌كه ته‌نھا بۆ ئه‌وه دانراوه تا شوێنێك بۆ سه‌لام كۆیی بكاته‌وه له‌نێو ئه‌م درامایه، ناسر حه‌سه‌نیش به ھه‌مانشیوه‌و ته‌نھا پێویستیان به ناو‌و فیگه‌ری ناسر حه‌سه‌ن بوو له‌م درامایه، مامۆستا ناسریش ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه ئه‌داو نواندن بكات و خۆی پێی قایڵ بێت، ئه‌وه گومانم له‌وه نییه كه ده‌بێ ناسر حه‌سه‌ن وه‌ك ئه‌كته‌ر ھه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكات و پرسیار له خۆی بكات به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌و درامایه كردی نواندن و ئاكتینگ بوو؟ ئه‌گه‌ر كێشه‌ش له رووبه‌ری كاره‌كته‌ره بوو، ده‌بوو ناسر حه‌سه‌ن به‌وه رازی نه‌بێت.
ئیبراھیم حه‌كیم ئه‌كته‌رێكی میللییه و چه‌ندین ساڵه ناتوانێت ئه‌و فۆرمه به‌جێبێلێت كه له دراماكانی تاپۆ حه‌قی چییه و كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چوغ وه‌ریگرتووه، بۆیه بوونی ئیبراھیم حه‌كیم له كاره‌كته‌ری شه‌ماڵی سه‌ده‌ف نه‌شازترین سیمای ئه‌م درامایه بوو، ئه‌گه‌ر ده‌رھێنه‌ر پێویستی به ئاماده‌یی ئیبراھیم حه‌كیم ھه‌بوو له‌و درامایه، ده‌بوو ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی بۆ دابتاشێت كه ئیبراھیم ده‌توانێت تیاییدا ئاكتینگ بگات، بۆیه بوونی ئیبراھیم حه‌كیم له‌م درامایه ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ھارمۆنییه بوو كه دراماكه ده‌یویست وه‌ك درامایه‌كی مۆدێرن كاری له‌سه‌ر بكات، ئه‌و جوگرافیایه‌ی كه ئه‌و درامایه ره‌سمی كردبوو به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك رووبه‌رێكی تێدا نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئیبراھیم حه‌كیم وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌و درامایه پێویست بێت، من دڵنیام ده‌رھێنه‌ر ئیبراھیم حه‌كیمی نه‌ھێناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكیه‌تی، بوونی ئیبراھیم حه‌كیم وه‌ك ئه‌كته‌رێكی جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌وه بوو كه سه‌ركردایه‌تی ھێلێكی درامی كۆمیدی بكات له‌نێو دراماكه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه بووه ھۆی ئه‌وه‌ی كه لێكترازانێكی گه‌وره له دراماكه رووبدات و ئیقاعی دراماكه دابه‌ش بكات و كاره‌كته‌ری شه‌ماڵی سه‌ده‌فیش به‌و فۆرمه‌ی كه ئیبراھیم حه‌كیم ئه‌دای ده‌كرد، وه‌ك ره‌گه‌زێكی ھاورده‌و به‌زۆر ئاخنراو له‌نێو دراماكه ده‌رده‌كه‌وت، له‌وه‌ش خراپتر كاتێ ده‌رھێنه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و گه‌نجه‌ی كه ئه‌دای كاره‌كته‌ری حه‌مه ده‌كات وه‌ك پارسه‌نگێكی كۆمیدی بۆ ئه‌دای ئیبراھیم حه‌كیم به‌كار ببات، ئه‌دای موزه‌یه‌فی ئه‌و كوڕه ده‌بێته به‌شێك له‌و فۆرمه كۆمییدییه‌ی كه دراماكه به‌زۆر ده‌یه‌وێت بیكاته به‌شێك له فه‌زای خۆی. (ماویه‌تی)
دوا شه‌و وه‌ك دواڤێرژنی درامای كوردی
به‌شی حه‌وته‌م: (سیمای تازه و دوا سه‌رنج)
گومان له‌وه‌دا نییه یه‌كێك له بایه‌خه‌كانی ھه‌ر كارێكی درامی تازه، ده‌ركه‌وتنی توانا‌و سیمای تازه‌یه كه له‌نێو ئه‌و كاره كه‌شفده‌درێن و دێنه پێشه‌وه، له‌م كاره جگه له ئه‌كته‌ره به ئه‌زموونه‌كان كه له به‌شی پێشوو باسم كردن، كۆمه‌ڵێك سیما‌و ڕوخساری تازه ده‌ركه‌وتن و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بوون به‌جێگه‌ی سه‌رنجی بینه‌ر به ھه‌ردوو ڕووه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كه‌ی، بێگومان قسه‌كردنی ئێمه لێره كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ر ده‌گرێته‌وه كه ھه‌ندێكیان پێشتر وه‌ك ئه‌كته‌ری شانۆ ده‌ركه‌وتوون و ھه‌ندێكیشیان ڕه‌نگه له پاڵ شانۆ ئه‌زموونی به‌رده‌م كامێراشیان ھه‌بووبێت، جۆری سێیه‌میش ئه‌وانه‌ن كه به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك پێشتر ئه‌زموونی شانۆ‌و به‌رده‌م كامیرایان نییه وه‌ك ئه‌كته‌ر و له‌و درامایه بۆ یه‌كه‌مجار به‌و فۆرمه ده‌ركه‌وتن.
له‌م درامایه ئه‌دای (پێشڕه‌و حوسێن) له كاره‌كته‌ری ئه‌رده‌وان بۆ من جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و شۆك نه‌بوو، چونكه مه‌علومه پێشڕه‌و حوسێن یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ھه‌ره باشه‌كانی كوردستان و ئه‌زموونه شانۆییه‌كانی و ھه‌ندێ له ئه‌زموونه‌كانی به‌رده‌م كامیرا ئه‌وه پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه كه پێشڕه‌و توانایه‌كی گه‌وره‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی ھه‌یه‌و ده‌توانێت زۆر به ئاسانی قه‌ناعه‌ت به بینه‌ر بكات و به‌ھۆی ئه‌و ڕاستگۆییه‌و ئه‌و ئیحساسه به‌رزه‌ی كه پێشڕه‌و ده‌توانێت له نواندا به‌كاریان ببات، له‌م درامایه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نایاب ئه‌دای ئه‌و كوڕه یاخییه ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ئیمپڕاتۆریه‌تی باوك تێكبشكێنێت و به سه‌ركێشییه‌كانی سه‌رنجی باوك بۆلای خۆی ڕابكێشێت و وایلێبكات كه ھه‌ست به بوونی بكات و وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی جیاواز‌و یاخی لێی بڕوانێت.
رۆژه فایه‌قیش له ئه‌داكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی كاره‌كته‌ری (ڕه‌وێن) وێنه‌یه‌كی جوانی ئه‌و كوڕه گوێگر‌و ئارامه‌یه كه ھه‌میشه جێگه‌ی متمانه‌ی باوكیه‌تی و باوك ده‌توانێت بۆ ھه‌موو شتێك پشتی پێ ببه‌ستێت و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی كاره‌كته‌ری ئه‌رده‌وانه، رۆژه ئه‌گه‌رچی ئه‌زموونی زۆری له‌به‌رده‌م كامیرا نییه، به‌ڵام ئه‌كته‌رێكی زۆر به‌ئاگایه‌و زۆر به‌زیره‌كی مامه‌ڵه له‌گه‌ل كاره‌كته‌ر ده‌كات و جۆرێك له ھێمنی و متمانه‌ی ھه‌یه كه ده‌توانێت به باشی كۆنتاكت له‌گه‌ل كاره‌كته‌ر بكات، سۆران ئیبراھیم له كاره‌كته‌ری (فریا) نمونه‌یه‌كی تری ئه‌و ئه‌كته‌ره سه‌ركه‌وتووانه‌یه كه ئه‌و درامایه پێشكه‌شیكردو سۆران توانی وه‌ك ئه‌كته‌ر سوود له‌و ئه‌زموونانه‌ی پێشووتری وه‌ربگرێت و به ئیقناعێكی زۆره‌وه كاره‌كته‌ری فریا ئه‌دا بكات، به ھه‌مانشیوه ژاڵه ڕه‌سول توانایه‌كی باشی نیشاندا له ئه‌داكردنی كاره‌كته‌ری (ھاوناز)،ئاكام تاھیر له ئه‌داكردنی كاره‌كته‌ری (كه‌یوان) ھه‌وڵیدا فۆڕمێكی جیاواز له مرۆڤی خراپه‌كار پێشكه‌ش بكات، ئه‌و پیاوه‌ی كه متمانه‌یه‌كی به‌ھێزو كاره‌كته‌رێكی به‌ھێزی ھه‌یه‌و ده‌توانێت به ھێمنییه‌كی ساخته‌وه به‌رامبه‌ره‌كانی بتۆقێنێت، ئه‌م فۆرمه بۆ من وه‌ك بینه‌ر موقنیع بوو ھه‌رچه‌نده پێداگری زۆر له‌سه‌ر ئه‌م ریتمه ھه‌ندێجار وایده‌كرد به‌ر جۆرێك له دووباره‌بوونه‌وه‌و كاڵبوونه‌وه‌ی ڕاستگۆیی ئه‌دا بكه‌وین.
ژماره‌یه‌كی تری ئه‌كته‌ر له‌م درامایه توانیان لیڤڵێكی باشی نواندن له‌م درامایه پێشكه‌ش بكه‌ن كه ببێته ره‌گه‌زێكی ئه‌رێنی له بوونی ئه‌م درامایه وه‌ك ئه‌دای ھه‌ریه‌ك له (كه‌نار سه‌رچل_ڕاوێژ، رزگار زاھیر_ڕه‌وا، بژار سه‌عدی، شادی ئارام_رێناس، محه‌مه‌د تاھیر_كاروان، ئاكۆ_په‌نا، پێشه‌وا ناسیح_عومه‌ر، شایی نه‌جار_شنه، ژیا فه‌رھاد،ترێ فاتیح)، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه درێژتر نه‌بێته‌وه نامه‌وێت دانه دانه ھه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام به‌گشتی نواندنی ئه‌م گه‌نجانه ڕووێكی گه‌شی ئه‌و درامایه بوو.
دوا سه‌رنج و ئه‌ڵقه‌ی كۆتایی:
گومان له‌وه‌دا نییه گرنگترین ئه‌لقه‌ی ھه‌ر درامایه‌ك ئه‌ڵقه‌ی كۆتایی دراماكه‌یه، ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی كه بینه‌ر زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌كات و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه زۆرێك له وه‌ڵام و پرسیاره‌كانی له‌م ئه‌ڵقه‌یه گوڵ بگرن و قه‌ناعه‌تی پێبكه‌ن كه ئه‌و ئه‌و ماوه‌یه كاری باشی كردووه كه سه‌یری ئه‌و درامایه‌ی كردووه، به‌ڵام پێموایه ئه‌ڵقه‌ی كۆتایی ئه‌و درامایه بۆ ھه‌مووان شۆكێكی گه‌وره بوو، له خراپترین حاڵه‌تتدا كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بوو كه ده‌رھێنه‌رو نوسه‌ر ئاوا به خوێنساردی به‌م كۆتاییه قایڵ بن و به كۆمه‌ڵێك ڕسته‌ی زۆر په‌ریووت و بێ مانا‌و كه پێده‌چێت زۆر به میزاج له كاتی مونتاژی ئه‌ڵقه‌ی كۆتایی نوسرابێته‌وه، به‌و شێوه نادروسته كۆتایی به دراماكه بێنن و ھیچ بیرێك له‌و بینه‌ره نه‌كه‌وه كه بۆ ماوه‌ی بیست شه‌و ئه‌و ھه‌موو كاته‌ی پێبه‌خشیوون.
له چ لۆژیكێك ڕه‌وایه كه كۆتایی درامایه‌كی پڕ له كێشه‌و ڕاكه‌ڕاك و ئه‌كشن و سه‌ركێشی، به چه‌ند رسته‌یه‌كی بێ مانای وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م درامایه كۆتایی بێت، (ھاوناز نادۆزرێته‌وه) ئه‌م ڕسته‌یه خۆی كاره‌ساته چونكه له دیمه‌نی پێش نوسینی ئه‌م رسته‌یه ھاوناز جێگه‌ی مه‌علومه و وون نه‌بووه، ئیتر چۆن نادۆزرێته‌وه، (ئه‌رده‌وان به سی ساڵ حوكم كرا)، له‌سه‌ر تاوانی ڕفاندنی مناڵێك، چونكه به پێی یاسا به‌و تاوانه گیراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاوانی لێدانی ژنه‌كه‌ی و ھه‌وڵدان بۆ كوشتنیشی له‌سه‌ر ساغ بێته‌وه، به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك سزاكه‌ی ناگا به‌نیوه‌ی ئه‌و سی ساڵه‌ی كه له یاسی عێراق و كوردستان بوونی نییه، (دارا ده‌ستگیر ده‌كرێت و یاسا ده‌ستی به كه‌یوان ناگات) (ئارام نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و ئاراز كۆمپانیاكه به‌ڕێوه ده‌بات) (ژیا له ئه‌رده‌وان جیاده‌بێته‌وه) (عومه‌ر له‌سه‌ر تاوانی ڕفاندنی ژیا زیدانی ده‌كرێت)، كه ئه‌م رستانه ده‌خوێنیته‌وه واده‌زانی كه دراماكه له چیرۆِكێكی راسته قینه وه‌رگیراوه‌و ترووستۆرییه‌و ده‌رھێنه‌ر دوای چاره‌كردنی گرێی دراماكه به شێوه‌یه‌كی درامی بینراو، ئیتر ھه‌وڵده‌دات چاره‌نووسی ئه‌و كاره‌كته‌رانه بۆ بینه‌ر ئاشكرا بكات كه روودانیان ده‌كه‌وێته دوای ته‌واو بوونی دراماكه، سه‌یر لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و درامایه ھیچ گرێیه‌كی چاره نه‌كرد و ھه‌مووی خسته دوای ته‌واو بوونی دراماكه، ئه‌رێ به‌ڕاست ده‌بێ سیناریۆیه‌ك وابنوسرێته‌وه، تۆ بڵێی ئه‌و ھونه‌رمه‌نده ئه‌ستێرانه‌ی ئێمه كه وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌و درامایه به‌شدار بوون ئه‌و سیناریۆیه‌یان دیبێت، ئه‌گه‌ر بینراوه مه‌عقوڵ نییه یه‌كێك له‌وانه به كاك كاروخی نه‌گوتوبێت كوا كۆتایی دراماكه‌ت، ئه‌گه‌ر توانای ته‌واو كردنی كارێكت نییه چۆن ده‌ستپێده‌كه‌ی، دراما ته‌نھا ڕاكه‌وڕاك و ڕاوه‌دونان و ده‌مانچه ڕاكێشان نییه، ئه‌و ھه‌موو رووداوه نه‌ده‌بوو له ھارمۆنییه‌ك یه‌كبگرێته‌وه‌و له كۆتایی دراماكه به‌شێكی ئه‌و گرێیانه له رێگه‌ی بینین نه‌وه‌كو نوسین له‌سه‌ر شاشه بكرێنه‌وه.
من پێمناخۆشه بڵێم كه ئه‌و به‌ڕێزانه كه له‌و درامایه كاریان كردووه سیناریۆیان نه‌دیووه، دڵنیام ته‌نھا بۆیان باسكراوه، ئه‌گه‌ر ھه‌شبووبێت نه‌یانخوێندۆته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بیانخوێندبایه‌ته‌وه به‌و كۆتاییه ڕازی نه‌ده‌بوون، ئه‌و كۆتاییه‌ی كه بینه‌رێكی ساده ناتوانێت پێی رازی بێت، ئه‌ی چۆن كۆمه‌ڵێك ناوی دره‌وشاوه‌و خاوه‌ن ئه‌زموونی كوردستان به‌و كۆتاییه ھه‌زه‌لییه ڕازی بوون؟!!! (ته‌واو)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.