Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 11:30

دەستەی گشتی گەشتوگوزار ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

له‌ باره‌ی داخستن و كردنه‌وه‌ی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

له‌ روونکردنەوەیەکدا دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی  داخستن و کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و رێگەدان بە کردنەوەی بازگە و دەروازەکان ڕایگه‌یاند: داخستن و کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و رێگەدان بە کردنەوەی بازگە و دەروازەکان لە دەسەڵاتی دەستەی گشتی گەشتوگوزار نەبووە و نییە.

ڕاشیگه‌یاند:  بابەتەکە پەیوەستە بارودۆخی تەندروستی گشتی و کەمو زیاد بوونی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە دەسەڵاتی بڕیاردان لە لای لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە. لە بڵاوکراوەی 27ی ئایاری دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە هیچ شوێنێک ئاماژە نەدراوە کە دەستەی گەشتوگوزار هیچ بڕیارێکی بۆ کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری دابێت. تەنیا وەک زانیاری و هەواڵ کە پەیوەندی بە گەشتوگوزارەوە هەیە لە پەیجی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بڵاو کراوەتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.