ره‌زا شا و كوالێتی خوێندن له عێراق
له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی حه‌فتادا شای ئێران له‌گه‌ڵ هنری كسنجه‌ر له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ر ده‌برێت له سه‌ر پێشكه‌وتنی عێراق پێی ده‌ڵێت زۆر ده‌ترسێم عێراق له ده‌وڵه‌تێكی قه‌زه‌م ( القزم ) ببێته ده‌وڵه‌تێكی زه‌به‌لاح ( العملاق ) ، ئه‌ویش ده‌ڵێت چۆن ؟؟ شا له وه‌لاما ده‌ڵێت له به‌ر ئه‌وه نیگه‌رانم ئاستی كوالێتی خوێندن له عێراق له ئاستی كوالێتی خوێندنه له ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌سكه‌ندنافیا ... هنری ده‌ڵێت نیگه‌ران مه‌به ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ده‌وڵه‌ت له قوتابخانه بروخێنین، كوالێتی زانست فێربوون هه‌لده‌وه‌شێنینه‌وه و بروانامه ده‌به‌خشینه‌وه نه‌ك داهێنان به‌مه‌ش میله‌تێكی میشه‌خۆر و ته‌مبه‌ڵ دروست ده‌بێت بروانامه له پێناو بروانامه ده‌بێت نه‌ك داهێنان ، به مه‌ش ده‌توانین ئیراده‌ی به‌هێزی ده‌وڵه‌ت بڕوخێنین به ڕووخاندنی كوالێتی خوێندن ، دووای ئه‌وه هه‌ردووكیان پێك هه‌لده‌ده‌ن و پێده‌كه‌نن و شا نیگه‌رانیه‌كانی نا مێنی ..... بۆ یه ئێستا خوێندن له خه‌راپترین ئاست دایه ، ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو به‌نگلادیش و سۆمال له عێراق باشترن له ئاستی خوێندن و فێربووندا.
ن: ده‌رون زان یوسف عوسمان
وانه‌ی کۆتایی..
ره‌زا شا و كوالێتی خوێندن له عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.