Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 09:24

12 که‌سی دیکه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون

حەوت لە تووشبووەكان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕاگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنج، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی گولان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.

وەزارەتی تەندروستی
٢٨ ئایار ٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.