Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:19

"کڵاشینکۆڤ" په‌ره‌ ده‌دات به‌ فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی نوێی ناوازه‌

ده‌توانێت به‌شێوه‌ی ستوونی بفڕێت و بنیشێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای "Zala Aero" كه‌ به‌شێكه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی "كڵاشینكۆڤ" ده‌ستی كرد به‌ په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نوێ له‌ سیسته‌می "Zala 421-16EV HD"، ئه‌م فڕۆكه‌ له‌توانایدایه‌ په‌خشی ڤیدیۆ بكات به‌ كوالێتی (HD (1280 x720، كه‌ رێگه‌ ده‌دات به‌ كارپێكه‌ره‌كه‌ بۆ بینینی وێنه‌ و ڤیدیۆ به‌ وردترین شێوه‌.

پێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ رایگه‌یاند، "سیسته‌می Zala 421-16EV HD" نوێ ناوازه‌یه‌ به‌ سیسته‌مێكی ده‌گمه‌ن بۆ به‌كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دینامیكیی هه‌وای بۆ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان له‌ هه‌موو ره‌وشێكی فڕیندا".

تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كیی ئه‌م فڕۆكه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌شێوه‌ی ستوونی بفڕێت و بنیشێته‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، "نموونه‌ی Zala 421-16EV" توانای كرداری راده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌ و توانای زۆر گه‌وره‌ دابین ده‌كات بۆ چاودێری و وێنه‌گرتنی ئاسمانیی بۆ هه‌ر شوێنێك كه‌ گه‌یشتن پێی ئه‌سته‌م بێت".

ژێده‌ر: Kurdistan CT

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.