به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا زانیاری‌یان پێگەیشتووە کە دزی لە ماڵی هاونیشتمانییەک لە گەڕەکی رزگاریی شاری سلێمانی کراوە لەکاتێکدا خاوەنی ماڵەکە له سه‌ردانی ماڵان ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباره‌كه چۆلی ماڵه دراوسێكه‌ی به هه‌ل زانیوه و چووه‌ته ناو ماڵه‌كه‌یان و بڕی 33 ملیۆن و 900 هەزار دینار، 60 هەزار 800 دۆلار و نزیکەی 60 مسقاڵ ئاڵتوونی لێدزیون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: دواتر هێزه‌كانمان ده‌ستیان كرد به لێكۆڵنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دادگا توانرا ڕۆژی 27ی5ی2020 تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباره‌كه ناوی (م،س،م)ه و له‌دایكبووی ساڵی 1988 و شاره‌زاییه‌كی زۆری له دزیكردندا هه‌یه و زۆر به لێزانانه دزی له 7 ماڵی تر له ناو شاری سلێمانیدا كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.