به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆ سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌ڕۆژانی داهاتودا كامێره گه‌ڕۆكه‌كان ده‌خرێنه‌وه كار‌و له‌باره‌ی كامێره جێگیره‌كانیش ده‌ڵێت:" له‌پێناو ڕێگریكردن له‌ڕوداوی هاتوچۆ، دوباره یٔه‌وانیش ده‌خه‌ینه‌وه كار، چونكه تیژڕه‌وی زۆر گیانی شۆفێرانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه".
عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی به‌ترافیك یٔێف یٔێمی ڕاگه‌یاند، پێش هاتنی كۆرۆنا به‌نیازبون كامێره جێگیره‌كان بخه‌نه‌وه كار، به‌ڵام به‌هۆی ڕاگرتنی ده‌وامه‌وه یٔه‌و كاره‌یان خستۆته دوای جه‌ژن واتا یٔێستا، له‌باره‌ی واده‌ی خستنه‌وه كاری كامێره‌كانیش وتی:" له‌هه‌وڵداین ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگرین‌و له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌یخه‌ینه‌وه كار".
پێشتر ده‌گوترا كامێره‌جێگیره‌كان كێشه‌ی كاره‌بایان هه‌یه، له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید فه‌ره‌یدون ده‌ڵێت:" سه‌رجه‌م كامێره جێگیره‌كان كه ژماره‌یان (21) دانه‌یه، ڕاسته‌وخۆ كاره‌بایان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌كاره‌بای نیشتیمانی‌و هیچ گرفتێكیان نییه".
هاوكات هه‌ر له‌باره‌ی كێشه‌ی سستمی كامێره جێگره‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی وتی:" ڕاسته سستمه‌كه كۆنه‌و ده‌بێت ڕۆژانه كارمه‌ندانی هاتوچۆ داتای كامێره‌كان به‌یٔامێرێكی گوازه‌ره‌وه‌ی یٔه‌لیكترۆنی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هاتوچۆ، به‌ڵام چاره‌سه‌ری یٔه‌و گرفته‌ش هه‌یه، ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی فایبه‌ر یٔۆپتیكه‌وه سه‌رجه‌م داتا‌و زانیارییه‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستبكرێت به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه‌و له‌داهاتو كار بۆ یٔه‌وه ده‌كه‌ین".
عه‌مید فه‌ره‌یدون یٔاشكراشیكرد، له‌ڕۆژانی داهاتودا كامێره گه‌ڕۆكه‌كانیش ده‌خرێنه‌وه كاركردن‌و نیگه‌رانیشه به‌وه‌ی، به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه ڕۆژانه چه‌ندین حاڵه‌تی دڵته‌زێن دروستده‌بێت‌و ده‌یانه‌وێت ڕێگری بكه‌ن له‌زیان گه‌یاندن به‌گیانی هاوڵاتیان، وتیشی:" پێمان خۆش نییه به‌هۆی ڕوداوی هاتوچۆوه، هیچ ماڵێك پرسه بگێڕێت، یان شۆفێرێك زیان به‌هاوڵاتیانی تر بگه‌یه‌نێت‌و وه‌ك یٔه‌و ڕوداوه‌ی یٔه‌مڕۆی قه‌زای دوكان، كه دوو هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ستداو سه‌رجه‌م كاره‌بای قه‌زای دوكانیش به‌و هۆیه‌وه بڕان، بۆ ڕێگریكردن له‌هه‌ر ڕوداوێكی هاتوچۆش كامێره جێگره‌كان ڕۆڵی خۆیان له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرای شۆفێران ده‌گێڕن‌و داواكارین شۆفێران له‌پێناو گیانی خۆیان خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕائید ئاکام عەلى، بەرپرسی کامێراکانى چاودێریی هاتووچۆى سلێمانى له‌باره‌ی سیستمی تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كانی تیژڕه‌ویی دەڵێت "ئەم سیستەمە نوێیە هەموو جۆرە ژمارەیەک تۆماردەکات، سەرپێچى ژمارەى هەولێر و دهۆک بە ئیمەیڵ بۆیان دەنێرین، بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراقیش ئەرشیفی دەکەین، بۆ ژمارەکانیش لامان دەمێنێتەوە هەتا کاتێک دێت بۆ ژمارە بەستن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.