بههۆی بوونی چهكدارانی پهكهكه، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوند و کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان دەکەن.
لهم بارهیهوه سەرچاوەیەک لەکوێستانەکانی سنین بەکورستان تیڤی ڕاگەیاند: ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی بێرکم وبەرزایەکانی نێوان کوێستانی سنین وڕۆبیە دەکەن بۆردومانەکە بەهۆی هەبوونی شوێن وپێگەکانی پەکەکەیە و تائێستاش زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراون.
ئهوه له كاتێكدایه كه لەئێستادا وەرزی چوونی ڕەوەندو کۆچەریەکانە بۆ کوێستانەکانی ناوچەکە و بۆردومان کردنی ئەوناوچەوکوێستانانەش مەترسی لەسەر ژیانی هاولاتیان و کۆچەریەکان دروست دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.