Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 09:19

وەزیری تەندروستیی: ژمارەیەک تووشبووى نوێى کۆرۆنا ئامێرى ئۆکسجینیان لەسەرە

وەزیری تەندروستیی: زۆربەیان باری تەندروستییان جێگیرە
کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ژمارەیەک تووشبووى نوێى کۆرۆنا ئامێرى ئۆکسجینیان لەسەرە.

د. سامان بەرزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕايگەیاند: "زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، هۆکاری یەکەم بەرکەوتنی زۆری هاووڵاتییان لە شوێنی قەرەباڵغ، هۆکاری دووەم پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستی، هۆکاری سێیەمیش زۆربوونی ژمارەی تووشبوان لە عێراق".

له‌باره‌ى تەندروستی تووشبوانى كۆرۆنا گوتی: "زۆربەیان باری تەندروستییان جێگیرە، بەڵام ژمارەیەک لە تووشبوان نیشانەکانی كۆرۆنایان هه‌یه‌، ژمارەیەکی دیكه‌ش تەندروستییان جێگیر نییە و ئامێرى ئۆكسجینیان له‌سه‌ره‌".

د. سامان به‌رزنجى جەختی له‌وه‌ش کردەوە: "دەبێت خۆپارێزی زیاتر بکرێت و بەریەککەوتن کەم بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت هاووڵاتییان ماسک و دەستکێش بەکار بهێنن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.