Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 09:17

دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

کۆی گشتیی ئەو تووشبووان بووه 217 کەس
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لەو پارێزگایە چاکبوونەوە و کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەش کە لە پارێزگاکە چاکبوونەتەوە بۆ 217 کەس بەرزبووەوە.

دەقی راگەیێندراوی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر:

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲۱۷) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ رێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۲۸ی ئایاری ۲٠۲٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.