نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری دیار "فه‌رهاد عه‌ونی" و وه‌زیری شاره‌وانی "ساسان عه‌ونی" کرد بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی برایانه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو نه‌ژاد عه‌ونی ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بکات و دڵنه‌وایی و سه‌بووریش به خانه‌واده و که‌سوکاری ببه‌خشێت.
لای خۆیانه‌وه به‌ڕێزان فه‌رهاد عه‌ونی و ساسان عه‌ونی، سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یان بۆ جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یان، ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.