ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە حكوومه‌تی ئیمارات بڕی حەفت تۆ‌ن پێداویستی و كه‌رەسته‌ی خۆپارێزی و پزیشكی تایبه‌ت به پەتای كۆرۆنای وه‌ك هاوكاری گه‌لی ئیمارات بۆ هه‌رێمی كوردستان نارد، كە له رێگەی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان.
له‌م باره‌وه سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای پێشوازیكردنی له شاندێكی ئیمارات و وه‌رگرتنی بڕی حەفت تۆ‌ن پێداویستی پزیشكی و هاوكاری ته‌ندروستی، ستایشی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی ئیماراتی كرد بۆ هه‌رێمى كوردستان.
وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند" بە هۆی جێبەجێنەكردن و رەچاونەكردنی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن، مەترسییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بووە.
وتيشى" به هۆی ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه و به‌شێك له هاووڵاتییان ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ناكه‌ن، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر بووه.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە لە هەرێمی كوردستاندا، بە به‌راورد به مانگی ئادار و نیسانی رابردوو، بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی پەتای كۆرۆنا زیاتر بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.