ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌ماهه‌نگی ئابووری و دارایی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ ئه‌نگێلا مێركڵ به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ئه‌نجامداوه و له‌گفتوگۆیه‌كدا، باسیان له‌ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی نوێی عێراق كردوه.
ئه‌نگێلا مێركڵ ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی بۆ عێراق ده‌ربڕیوه، به‌تایبه‌ت له‌بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌رده‌وامیدان به‌راهێنانی هێزه عێراقیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا، هه‌روه‌ها مێركل داواشی كردوه مسته‌فا كازمی به‌مزوانه سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا بكات.
له‌لای خۆشیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق و ئه‌ڵمانیا له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كردوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.