بێچووه زه‌رافه‌یه‌ك له پاركی بالی سه‌فه‌ری له دوورگه‌ی بالی ئیندۆنیزیا له دایك بوو و ناوی كۆرۆنای لێندرا.
ناونانی ئه‌و پێچووه زه‌ڕافه‌یه هاوكاته له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای جیهانی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده.
ناوی دایكی كۆرۆنای تازه له‌دایكبوو، سۆفیایه. یۆهانا كوسومانینگیاس پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری رایگه‌یاند كه بێچووه زه‌ڕافه‌كه چالاكه و شیری دایكی ده‌خوات.
هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه ڤێته‌رنه‌ره گوتیشی بۆماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له رۆژێكدا له رێگه‌ی سی سی تی ڤی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی تر چاودێری چالاكییه‌كانی بێچووه زه‌ڕافه‌كه كه ناوی كۆرۆنایه، ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.