پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی دیاریکردووە، كه نابێت لە ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیكدا ئه‌نجامبدرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه هۆی تێكدان و له‌كاركه‌وتنی گێڕەکە:
1- نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك ڕابكێشرێت له D یان له R یان له P جگه له N ئه‌ویش بۆ مه‌ودایه‌كی زۆر كورت.
2- نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك ئۆتۆمبێلێكی تر ابكێشرێت، چونكه زیان به كلاجه‌كانی ناو گێڕ ده‌گه‌یه‌نێت.
3- نابێت له‌ڕێگادا بیده‌ی به N دواتر بیده‌یته‌وه به D ئه‌وه‌ش زیان ده‌گه‌یه‌نێت به گێڕ.
4- نابێت گێڕ له D بده‌ی به R یان به پێچه‌وانه وه تا ئه‌وكاته‌ی به ته‌واوی ده‌وه‌ستێت.
5- هه‌ندێ له ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان پله‌ی گه‌رمی رۆنی گێڕت پێ ده‌ڵێن، هه‌ركاتی ئاگاداری كردیه‌وه كه پله‌ی گه‌رمی ڕۆنی گێڕ به‌رزبۆته‌وه، ده‌بێت ڕایبگری تا سارد ده‌بێته‌وه به تایبه‌ت له هه‌ورازی زۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رزی كه‌ش و هه‌وا.
6- هه‌وڵ بده‌ن له‌كاتێك كه ئۆتۆمبێل ڕاده‌گرن سه‌ره‌تا بیكه‌نه N ، پاشان برێك ڕابكێشن، دواتر بیكه‌نه P، بۆئه‌وه‌ی دوایی كه داتانه‌وه به‌گێڕ D به زه‌حمه‌ت نه‌چێته گێڕ و كرته‌ی نه‌یات به تایبه‌تی له شوێنی به‌رز و نزم.
ژێده‌ر: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.