Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:40

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە وەرگرتنەوەی قەرزەکانی

وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی گرتووەتەبەر
پارە
کوردستان TV
#8
100%

دوای ئەوەی وادەی 10 ڕۆژی دیاریکرد بۆ ئەو سەرمایەدار و کۆمپانیانەی قەرزارین حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی دەستپێکرد.

دکتۆر عەبدولحەکیم سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەهەنگاوی یەکەم بەشی یاسایی وەزارەتی دارایی و ئابووری کار لەسەر وردەکارییەکانی پێدانی قەرزەکە و ڕەهن و داهاتی قەرزاران دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا: تەواوی ڕێکارەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی سەرپەرشتی دەکرێت ئەوان کاروبارەکان جێبەجێ دەکەن.

باسی لەوەشکرد:" نازاندرێت ڕەهن و سەرمایەی قەرزاران چەندن بەشی ئەوە دەکات کە قەرزارن یان نا بەڵام لەڕووی یاساییەوە بەشی یاسایی وەزارەتی دارایی مامەڵەی پێویستی لەبارەوە دەکەن.

جێگەی ئاماژەیە پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە بڕی 700 ملیۆن دۆلار قەرزی لای سەرمایەدار و کۆمپانیاکانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.