له گردبوونه‌وه‌یه‌ك به‌شێك له جوتیارانى كورد له یاداشتێكدا داواده‌كه‌ن سایلۆى كه‌ركوك به‌رهه‌مه‌كانیان لێ وه‌رگرن و به‌ڵام به هێزى سه‌ربازى بڵاوه‌یان پێده‌كه‌ن.
سه‌رله به‌یانى ئه‌مرۆ 29/5/2020 نزیكه‌ى100 جوتیارى كورد كه به نوێنه‌رایه‌تى زۆرینه‌ى جوتیارانى پارێزگاى كه‌ركوك له گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌ر ده‌م سایلۆى كه‌ركوك له یاداشتێك داوایانكردبوو به‌رهه‌مه‌كانى دانه‌وێڵه‌ى ئه‌م ساڵیان لێ وه‌ربگیرێ، به‌ڵا به زه‌برى هێز بڵاوه‌یان پێده‌كه‌ن.
له گردبوونه‌وه‌كه چه‌ندین تیمى ده‌زگا راگه‌یانده‌نه‌كان به مه‌به‌ستى روماڵكردن ئاماده بوون .به‌ڵام له جیاتى وه‌رگرتنى یاداشتى جوتیارانى كورد هێزێكى سه‌ربازى لیواى 61 ى هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر جوتیاران و به ته‌قه كردن بڵاوه‌یان پێ ده‌كه‌ن.
له هه‌مانكاتدا هێزه‌كه به ته‌قكردن بڵاوه به تیمه‌كانى راگه‌یاندن ده‌كه‌ن چه‌ن كامێرامانێك و كه‌ل و په‌له‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ر داده‌گیرێت.
شاوى باسه له‌دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر دۆخى كورد له كه‌ركوك و ده‌ورو به‌رى رۆژله دواى رۆژ به‌ره‌و خراپى ده‌چێت و پرۆسه‌ى به عه‌ره‌بكردنیش به شێواز‌و جۆرى دیكه به‌رده‌وامى هه‌یه و له‌لایه‌ك ده‌غل و دانى جوتیاران به ناوى داعشه‌وه ده‌سوتێنن له لایه‌كى دیكه‌ش به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌مترین رێژه‌ى وه‌رگرتنیان له لایه‌ن سایلۆى كه‌ركوكه‌وه به‌ركه‌وتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.