ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەری كەرخی شاری بەغدا تۆماركردنی زیاتر لە 94 تووشبووی نوێی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
میدیاكانی عێراق لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كەرخی بەغدایان گواستەوە كە تەنها لە نەخۆشخانەكانی ئەم ناوچەیەی بەغدادا، لە دوێنێوە زیاتر لە 94 تووشبووی نوێ بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.
ئەمەش لە كاتێكدایە چەند ڕۆژێكە ڕێژەی تووشبووانی پەتاكە لە عێراق بە شێوەیەكی مەترسیدار ڕوو لە زیادبوونە و ترسێكی زۆر لەناو هاووڵاتییانی وڵاتەكەدا بڵاو بووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.