دێرێك چاوڤین ئه‌و پۆلیسه‌ی كه ئه‌ژنۆی له‌سه‌ر ملی ھاووڵاتییه‌كی ره‌شپێست به‌ناوی جۆرج فلۆید دانا و به‌م ھۆیه‌وه بووه ھۆی گیانله‌ده‌ستانی، به تاوانی كوشتن دادگایی ده‌كرێ.
داواكاری گشتی ناوچه‌ی ھه‌نیپین، مایك فریمان له دوای ده‌ستگیركردنی دێرێك چاوڤین كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و رایگه‌یاند كه ئه‌و پۆلیسه به تاوانی كوشتن به پله‌ی سێ و كوشتنی كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست دادگایی ده‌كرێ.
فریمان ئاشكراشی كرد كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ پۆلیسه‌ی كه له شوێنی رووداوه‌كه بوون درێژه‌ی ھه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا داوای كردووه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به كوژرانی جۆرج فلۆید كه گه‌نجێكی ره‌شپێست بوو و له میانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه خنكێندرا، خێراتر بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.