بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوو تووشبووی دیكه‌مان بۆ هات كۆی گشتی تووشبووان له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به شه‌ست تووشبوون به‌رز بووه‌وه.
شاخه‌وان خه‌یلانی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوو تووشبووی دیكه‌مان بۆ هات كۆی گشتی تووشبووان له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به شه‌ست تووشبوون به‌رز بووه‌وه.
وتیشی، ره‌وشی ته‌ندروستی تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی مه‌ترسیداره.
هه‌روه‌ها گوتیشی ره‌وشی ته‌ندروستی نه‌خۆشانی ئێستای كۆرۆنا خراپتره له تووشبووانی پێشتووتری كۆرۆنا.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له مانگی ره‌مه‌زان و پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، تێكه‌ڵاوبوون و قه‌ره‌باڵغی زیاتری دروست كرد و به‌ركه‌وتن زیادی كردووه.
گوتیشی، رۆژێك به‌ر له جه‌ژن تا ئێستا به‌رده‌وام تووشبووی نوێمان بۆ دێت، له‌كاتێكدا دوو رۆژ به‌ر له جه‌ژن هیچ نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان نه‌مابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.