Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 05:18

ترەمپ پەیوەندى ئەمریکاى لەگەڵ رێکخراوى تەندروستیى جیهانى کۆتایى پێهێنا

ترەمپ: چين باڵادەستييەكى رەهاى لەسەر رێكخراوى تەندروستى جيهانيدا هەيە
کوردستان TV
100%


 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رايگەياند، رێكخراوى تەندروستيى جيهانى داواكارييەكانى ئەمه‌ريكای بۆ چاكسازييەكى بنه‌ڕه‌تی ئەنجامنەداوە و گوتى، له‌مڕۆوه‌ پەيوەنديمان لەگەڵ رێكخراوى تەندروستيى جيهانى كۆتايى هاتووە. 

ترەمپ، چينى به‌ بەرپرسياری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤايرۆسى كۆرۆنا زانی و گوتى، بەرپرسانى چينى، بەرپرسيارێتى خۆيان لە بەرامبەر رێكخراوى تەندروستى جيهانى بەجێ نەگەياند و بۆ بەهەڵە ئاراستەكردنى جيهان فشاريان خستووەتە سەر رێكخراوەكە.

 ترەمپ گوتیشی، چين باڵادەستييەكى رەهاى لەسەر رێكخراوى تەندروستى جيهانيدا هەيە. 
ئەمه‌ريكا ساڵانە نزيكەى چوارسه‌د و په‌نجا مليۆن دۆلار هاوكارى بۆ رێكخراوەكە دابيندەكات، چين تەنها چل مليۆن دۆلاری داوە. 

داواى ئەنجامدانى چاكسازى بنچينەييمان لە رێكخراوەكە كرد بەڵام ئەوان جوڵانەوەيان رەتكردەوە. 

لەبەر ئەوەى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى، ئەو ريفۆرم و چاكسازيە پێويستانەى ئەنجامنەداوە ئەمڕۆ ئێمە كۆتايى بە پەيوەنديمان لەگەڵ ئەو رێكخراوە دەهێنين.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.