وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه زیاتر له 100 كارمه‌ندی ته‌ندروستی ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ره‌سافه كارده‌كه‌ن، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولغه‌نی ساعدی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كه رایگه‌یاند: ته‌ندروستی ره‌سافه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا 102 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌ی له‌نێو كارمه‌ندانی تۆمار كردووه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌هێلی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دابوون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كان چاكبوونه‌ته‌وه‌و ته‌نها 19 كه‌سیان له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.