ده‌سته‌ی وه‌رزشی حكومه‌تی ئیسپانیا به‌فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی په‌سه‌ندكرد
ده‌سته‌كه ڕایگه‌یاند كه یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا‌و یه‌كگرتووی لالیگاو به‌رپرسانی وه‌رزشی ئیسپانیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر خشته‌ی یاریه‌كانی یازده گه‌ڕی هه‌ردوو خولی یانه پله یه‌كه‌كان و پله دووه‌كان له مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مموز كه پێشتر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌واونه‌كرابوون و له مانگی ئاداری ڕابردووه‌وه وه‌ستابوون
به‌پێی بڕیاری ده‌سته‌ی وه‌رزشی حكومه‌تی ئیسپانیا، ڕكابه‌ریه‌كانی لالیگا به‌فه‌رمی له یازده‌ی مانگی داهاتوو به یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی سیڤیلیه‌و ڕیال بێتیس ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی تایبه‌تیش بێت به یاری یانه‌كانی دیكه، یانه‌ی ڕیال مه‌درید یه‌كه‌م یاری خۆی له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئێیبار له چوارده‌ی حوزه‌یران ئه‌نجامده‌دات، بۆ ڕۆژی دواتریش یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ده‌بێته میوانی یانه‌ی مایۆركا
هه‌ر به بڕیاری ده‌سته‌ی وه‌رزشی ئیسپانیا هه‌فتانه دوو گه‌ڕی لالیگا به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ململانێكانیش تا نۆزده‌ی ته‌مموزی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه خشته‌ی یاریه‌كان به‌پێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.