یه‌كگرتووی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا به‌فه‌رمی بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی خوله‌كه‌ی له بیستی مانگی داهاتوو ڕاگه‌یاند
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاندبوو كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كالچیۆ له‌و ڕێككه‌وته نیشانداوه، یه‌كگرتووی كالچیۆ له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه له ڕۆژانی بیست و بیستویه‌كی حوزه‌یرانی داهاتوودا، هه‌ر پێنج یاری دواخراوی هه‌فته‌ی بیستوپێنجه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا له نێوان یانه‌كانی ئه‌تالانتاو ساسولۆ و، ڤێرۆناو كالیاری و، تۆرینۆ و پارما و، ئینته‌رمیلان و سامپدۆریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له ڕۆژانی داهاتووش خشته‌ی یاریه‌كانی دیكه‌ی خوله‌كه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ڕۆژی حه‌ڤده‌ی حوزه‌یرانی داهاتوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا دیاریكراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.