سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه یه‌كێتیه‌كه پلان داده‌ڕێژێت بۆ ته‌واوكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو یۆرۆپالیگ له یه‌ك شوێن به‌یه‌كه‌وه
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتیه‌كه گڕوپێكی له نوێنه‌رانی یانه‌كان و به‌رپرسانی خوله گه‌وره‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا پێكهێناوه تا هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه بژارده‌كانی ته‌واوكردنی ململانێكانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپالیگ تاوتوێ بكه‌ن
واش بڕیاره لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی یوفا له حه‌ڤده‌ی مانگی داهاتوو كۆببێته‌وه‌و بڕیاری كۆتایی خۆی له‌مباره‌وه په‌سه‌ند بكات، هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرایان كرد كه ئه‌گه‌رێكی به‌هێز هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌ردوو پێشبڕكێ به یه‌ك گه‌ڕو له یه‌ك شاری دیاریكراو
جێگای باسه یاریه‌كانی ئه‌م دوو خوله به‌هاوشێوه‌ی پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كانی دیكه‌ی سه‌رتاسه‌ری جیهان و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی ئاداری ڕابردووه‌وه وه‌ستاوه، ئه‌و كاتیش چوار یاری گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ و شه‌ش یاری هه‌مان قۆناغی یۆرۆپالیگ سازكرابوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.