یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی به‌فه‌رمی كاتی یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزی جامی ئینگلته‌رای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را له‌رۆژانی بیست‌و حه‌وت و بیست‌و هه‌شتی حوزه‌یرانی داهاتوو یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی ئینگلته‌را ئه‌نجام ده‌درێت
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه یاریه‌كانی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جام له رۆژانی یانزه و دوانزه‌ی ته‌مووزی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌باره‌ت به‌یاری كۆتایی جامی ئینگته‌راش رۆژی یه‌كی ئابی داهاتوو دیاریكراوه بۆ ئه‌نجام دانی یاری كۆتایی جامی ئینگلته‌را
سه‌باره‌ت به‌یاریگا و كاتی به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كانیش یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را هیچ زانیاریه‌كی ئاشكرا نه‌كردوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌زموونه‌كانی رابردوو یاری قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی و یاری كۆتایی هه‌میشه له‌سه‌ر یاریگای وێمبلی ئه‌نجام ده‌درێت
پێویسته بوترێت یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی ئینگلته‌را له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لیسته‌ر ستی و چێلسی له‌لایه‌ك و نیوكاسل و مانچسته‌ر ستی له‌لایه‌كی دیكه ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌باره‌ت به‌دوو یاریه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌رسناڵ و شیفیلد یونایتد رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، نۆریچ ستی و مان یونایتدیش له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.