وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، حه‌سه‌ن ته‌میمی رایگه‌یاند كه ره‌وشی ته‌ندروستی ئێستای وڵاته‌كه‌یان به به‌راورد به وڵاتانی جیهان، باشه و له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه.
حه‌سه‌ن ته‌میمی هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆر‌ونای ئاشكرا كرد و گوتی: "دوای كردنه‌وه‌ی 20 تاقیگی نوێی تایبه‌ت به پشكنینی حاڵه‌ته‌كانی گوماناوی له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك پارێزگا، ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌مان زیادی كردووه".
گوتیشی: "ره‌وشی ته‌ندروستی ئێستای وڵاته‌كه‌مان به به‌راورد به وڵاتانی جیهان، باشه و له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه".
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، راشیگه‌یاند كه ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌غدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
شایانی باسه تا ئێستا له عێراق پێنج هه‌زار و 873 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه سێ هه‌زار و 44یان چاكبوونه‌ته‌وه و 185ی دیكه‌یشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.