ناوه‌ندی ACLED ی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا باسی له‌وه كردووه كه له پێنج مانگی یه‌كه‌می ٢٠٢٠دا له سه‌دا ٧٧ی شه‌ری نیوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا له نێو سنووره‌كانی ھه‌رێمی كوردستاندا روویداوه و ته‌نیا سه‌دا ٢٣ی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا له نێو سنووره‌كانی توركیادا بووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دوێنێ له ناوچه‌ی ئاڤاشین له هه‌رێمی كوردستان دوو چه‌كداری په‌كه‌كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی چاودێری و پشكنینه‌وه به‌دیكراون و كراونه‌ته ئامانج.
شیانی باسه هه‌ر ئه‌مرِۆش له‌هێرشێكی دیكه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا كه كۆمه‌ڵگای شیلادزێی له پارێزگای دهۆك كرده ئامانج ، باوك و كوڕێك شه‌هید كراون و چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش برینداربوون و زه‌ره‌و و زیانی ماددیش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.