بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی هێتۆتە سەر بە ناحیەی دێرەلوک له‌ئامێدی كور و باوكێك شه‌هید بوون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه 30 ى 5 ى 2020 بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی هێتۆتە سەر بە ناحیەی دێرەلوک، 2 هاوڵاتی کە کوڕ و باوکن شەهید بوون و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
ئه‌و كوڕ‌و باوكه‌ى شه‌هید بوون به‌ناوه‌كانى جەلال نورەدین تەمەن60 ساڵ ، ئەحمەد جەلال نورەدین تەمەن 32 ساڵ، بەهۆی بۆردومانەکە شەهید بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.