Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 03:24

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی لە بەغدا راگەیاند

لەو كاتەدا دەستگیركراوە كە هەوڵی دەدا بە تەقاندنەوەی دوو بۆمبی چێنراو
کوردستان TV
100%


لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو سەركردەیەی داعش لەو كاتەدا دەستگیركراوە كە هەوڵی دەدا بە تەقاندنەوەی دوو بۆمبی چێنراو، كرەدیەکی تیرۆریستی لە باشووری بەغدا ئەنجام بدات.

ئاماژە بەوەیشدراوە كە تیرۆریستیەكە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ، برینداربوو، باس لەوەشكراوە كە هێزە ئەمنییەكان دوو بۆمبەكەیان لە ناوچەی سەعیدات باشووری بەغدا پووچەڵكردووەتەوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو كە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستدان ئەو تیرۆریستە سێ برای هەبووە كە سەرجەمیان لە مووسڵ خۆیان تەقاندووەتەوە و جگە لەوەیش باوكی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی لە ناوچەی عەرەب جبور باشووری بەغدا تەقاندووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.