له به‌ڕازیل كۆی گشتیی ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا گه‌یشته ٤٦٥ هه‌زار و ١٦٦ حاڵه‌ت.
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له به‌ڕازیل هه‌زار و ١٢٤ كه‌سی دیكه بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا‌وە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٢٤ كه‌سی دیكه به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٧ هه‌زار و ٨٧٨ كه‌س. هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه ٢٦ هه‌زار و ٩٢٨ حاڵه‌ت زیادیكردووه و، گه‌یشتووه‌ته ٤٦٥ هه‌زار و ١٦٦ حاڵه‌ت.
هاوكات بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، به‌ڕازیل كه له‌ڕووی ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین تۆماركردووه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له رووی ژماره‌ی توشبووان به په‌تاكه له دوای ئه‌مریكا ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.