Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 01:37

خولى نایابى ئینگلتەرا لە ١٧ى حوزەیران و بەبێ جەماوەر دەستپێدەکاتەوە

هەفتانە چوار یارى بەخۆڕایى پەخشدەكرێـت
کوردستان TV
100%

دەستپێكردنەوەى خولى نايابى ئينگلتەرە كە بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێوە هەڵپەسێردرابوو، لە ١٧ى حوزەيران و بەبێ ئامادەبوونى جەماوەر راگەيەندرا.

دەستپێكردنەوەى خولى نايابى ئينگلتەرە كە بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێوە هەڵپەسێردرابوو، لە ١٧ى حوزەيران و بەبێ ئامادەبوونى جەماوەر راگەيەندرا.

لەو روونكردنەوەى كە لە خولى نايابى ئينگلتەراوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە خولەكە لە رۆژى چوارشەممە رێككەوتى ١٧ى حوزەيران بە بەڕێوەچوونى يارى نێوان ئەستۆن ڤيلا و شێفيڵد يونايتد و يارى مانچستەر سيتى و ئارسناڵ دەستپێدەكاتەوە.

بەرپرسى باڵاى خولى نايابى ئينگلتەرا ريچارد ماستەرس، ئەوەى راگەياند كە يارييەكان بەبێ ئامادەبوونى جەماوەر بەڕێوەدەچێت و گوتى، "بۆ بەردەواميدان بە وەرزى ٢٠١٩-٢٠٢٠ بەردەوام دەبين لە راوێژكردن لەگەڵ سەرجەم پشكدارەكانمان".

ئاماژە بەوەش كراوە كە ئەو ٩٢ يارييەی كە ماوە لە خولەكەدا لە رێگەى كەناڵەكانى سكاى سپۆرت، بى تى سپۆرت، بى بى سى سپۆرت و ئامازۆن پرايمەوە پەخشدەكرێت.

لەلايەكى ديكەوە كەناڵى بى بى سى، رايگەياند هەفتانە چوار يارى بەخۆڕايى پەخشدەكات.

شايەنى باسە، لە ئينگلتەرا بە هۆى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناوە خولەكانى تۆپى پێ لە ١٣ى ئادارەوە هەڵپەسێردرابوو.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.