به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كانى گواستنه‌وه‌ى گشتى و تاكسی له‌بریارێكى نوێ‌دا ئاگادارده‌كاته‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی یەک شەممە 2020.5.31 وە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بەسەرنشینەکانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامک) و جێ بەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەپێچەوانەوە سەرپێچی کاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێ کە لە خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (37)ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدراوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.