سندوقی هاریكاری منداڵانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف) نیگه‌رانی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به گوللـه‌بارانكردنی حه‌وت كارمه‌ندی ته‌ندروستی له باشووری سۆماڵ.
له‌وباره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونیسێف، هێنریتا فۆر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌ست به نیگه‌رانیه‌كی قوڵ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه حه‌وت كارمه‌ندی ته‌ندروستی دوای رفاندنیان له باشووری شاری مۆگادیشۆ، گوللـه‌بارانكراون.
باسی له‌وه‌شكردووه، روونه كه به ئامانجكردنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پێشێلكردنی یاسای نێودوه‌ڵه‌تییه و هه‌وروه‌ها ده‌چیته چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگه‌وه.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر حه‌وت كارمه‌ندی ته‌ندروستی له باشووری له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه رفێندرابوون، دواتر ته‌رمه‌كانیان له گوندی گولولی باكووری شاری مۆگادیشۆ دۆزرانه‌وه كه گوللـه‌بارانكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.