موقه‌ده‌م شیلان عوسمان لێپرسراوی به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌پێگه‌ی هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاند، ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه مۆڵه‌تی لێخورینی ئۆتۆمبیله‌كانیان به‌سه‌رچووه له رۆژی 4-3-2020ه‌وه تاوه‌كو 15-6-2020 هیچ سزا‌و غه‌رامه‌یه‌ك بۆمه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه نایانگرێته‌وه ته‌نها پاره‌ی رسوماتی نوێكردنه‌وه ده‌ده‌ن.
موقه‌ده‌م شیلان عوسمان رونیشكرده‌وه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى خشته‌یه‌كى ڕێك‌وپێك كارى تاقیكردنه‌وه‌ى فێرخوازانى نوسینگه‌كانى شۆفێرى بۆئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى تیۆرى رێكده‌خه‌نه‌وه‌و هه‌رنوسینگه‌یه‌ك به‌گوێره‌ى ئه‌و نۆره‌یه‌ى كه بۆى ده‌ستینشان ده‌كرێت، كاره‌كانیش له‌كاتژمێر 8:30 خوله‌كى به‌یانیه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.